كەش و هەوا ئەوەندە ساردە كاتی مۆدەو فاشیۆنی هەموو شاردۆتەوە، چونكە تەنانەت جوانترین جلوبەرگ لەو كاتەدا لەبەر بكەیت، پێویستە لەسەرەوەی ئەو جلانەوە، پۆشاكێكی گەرم و گوڕت لەبەر بێت، ئەگینا سەرما تووشی نەخۆشیت دەكات، هەر بۆیە مۆدەكانی خانمە دیزاینەرو ماركەی (ریبیكا مینكۆف)، جەخت لەسەر هەڵبژاردنی چاكێت و ریكۆت و بوومبەر دەكاتەوە، كە هەریەكە لەوانە جۆرە چاكێتە بۆ سەرەوەی جلوبەرگ دەپۆشرێن. هەندێ لەو چاكێتانە لە خووری و پەموو دروست كراون، هەندێكی دیكەش لەقوماشن، بەڵام بۆ ئەو كەشە ساردە، چاكترین چاكێت و بوومبەرە خوورییەكان. ئەوانەی لە شێوازی فەروو ناسراون كە لە (Shearling) كاری بۆ كراوەو هەندێكیان لە شێوەی نەخش و رەنگی گیاندارانی وەك پڵنگ و نەخشی جۆراوجۆرن، هەندێكیشیان لە قوماشی (پۆلیستەر) دروست كراون، ئەوانیش لە كەشی سەرمادا گەرم و گوڕن. چاكێتەكانی جۆری (باركا) كە لە پەموو دروست كراون، شێوازێكی ناسك و جوانیان هەیەو بەرگەی سەرماو سۆڵەش دەگرن