ئەگەر بۆ جارێكیش گەشتێكتان بۆ وڵاتی كەنەدا كرد، وا چاكە سەردانی باخچەی گوڵ و گوڵزاری ئەو وڵاتە بكەی، كە دەكەوێتە شاری مۆنتریاڵ، چونكە ئەگەر باخچەیەدا بیت، سەرسوڕمان دەتگرێ و نازانی سەیری كام لاوە بكەی ! لەم باخچەیەدا، چەندین پەیكەری جۆراوجۆری جوان لە دار و بار و گوڵ دروست كراوە، ئەندازیارانی دروست كردنی پاركەكە، هەر لە سەرەتاوە دیزاینی شێوەی پەیكەرەكانیان لەسەر چەندین شێوەی باڵندە و گیانداران و تابلۆدا ئامادەكرد، لەگەڵ گەشەكردنی دارەكان و دەركەوتنی پشكۆی گوڵەكان، دیمەنی پەیكەرە گوڵەكانیش دەركەوتن، ئەو نمایشەی پەیكەرانە ناوی (موسایكەلتەر)ە، ئێستا بۆتە شوێنێكی گەشتیاری جیهانی، زۆربەی ئەوانەی سەردانی كەنەدا دەكەن، چاوێك بەو باخچە دڵرەفێنە دەخشێنن، چونكە ئەوەندە سەرنج راكێش و دڵگیرە، بەمەش دەبێتە یەكەمین باخچە پەیكەری لە دار و بار و گوڵ.