پاراستنی پێست لە وشك بوون و سەرمای زستان

پاراستنی پێست لە وشك بوون و سەرمای زستان
لێرەوە چەند رێنماییەك بۆ خانمان دەخەینە روو تا بتوانن لە وەرزی سەرما پارێزگاری لە پێستی دەم و چاویان بكەن :
- پاككردنەوەی پێستی روخسار، وا باشە زوو زوو لەو وەرزەی سەرمادا، دەم و چاوت بشۆیت، پسپۆرانی پێست دەڵێن بە ئاوی شلەتێن دەم و چاوت بشۆ، رۆژانە لە (3) جار كەمتر نەبێت، چونكە لە كاتی سەرمادا پێست وشك دەبێت و پێویستە ئاوی بەركەوێت، هەروەها هەوڵبدە گیراوەی تایبەت بە شووشتنی دەم و چاو ئەوانیش دەتوانی بەكاربهێنی ئەگەر ئاوت دەستنەكەوت بۆ شووشتنی دەم و چاوت.
- شێلانی پێستی دەم وچاو، ماوە ماوە بە پەنجەی دەستت پێستی دەم و چاوت بشێلە، تا خوێن لە نێو دەمارەكانی ژێر پێستت جووڵەی زیاتر بكات و خانەكانی پێستت وشك نەبێت.
- شەوانە بەر لە نووستنت، هەموو ماكیاژێك لەسەر دەم و چاوت مەهێڵە، چونكە تا بەیانی چەندین كێشە بۆ پێستت دروست دەكات، وادەكات كە پێستت لە چرچ و لۆچی نزیك بێتەوە.
- ئەگەر هەستت كرد پێستی دەم و چاوت ساردە، وا باشە خۆت لە شوێنێكی گەرم نزیك بكەیتەوە یان وا چاكە شاڵ یان ملپێچەیەك لەلات بێت، لەو كاتەی سەرمات دەبێت و بە ملپێچەكە خۆت بپارێزی لە سەرما.
- لە دوای شووشتنی پێستی دەم و چاو، خانەكانی سەرەوەی پێست دەكرێنەوە، تا بتوانی ئەو خانانە بپارێزی لە چوونە ناوەوەی پیسی و بەكتیریا و گەردیلەی تۆز، وا باشە بە تونەر كە شلەیەكی تایبەتە بە پێستی دەم و چاو بەكاربهێنێت، ئەو تونەرە لە كەرەستەكانی ماكیاژە و لە ئاوی گوڵ دروست دەكرێت.
- لە كاتی دەرچوونت زۆربەی جار پێستت وشك دەبێت، یان هەست دەكەی لێوت دەشلیقێت، بۆیە وا باشە كرێمی تەڕكردنی پێست بەكاربهێنی، بەڵام ئەوەندەش زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی مەكە.
Top