لە وەرزی زستاندا، كۆمەڵێ جل و ئێكسسواری تازە دەركەون، كە هەندێكیان لە وەرزی پێشووی وەك پاییز و هاویندا بەلاوە نرابوون، ماوەیەك لەمەوبەر باسی پووتمان كرد، كە پێڵاوی درێژە و تا سەر ئەژنۆیە، بەڵام ئەوجارەیان دێنە سەر پێڵاوی كورت و ئاسایی، بەڵام دەبێ لەگەڵ ئەو كەشەی ئێستا شیاو بێ، مۆدی پێڵاوی زستانە زیاتر لەو مۆدانە دەبێ كە پاژنەی بەرزە و زۆربەی لایەكانی داپۆشراوە، ئەوەش بۆ دوو مەبەستە، یەكەمیان تا جل و بەرگ بكەوێتە سەر پێڵاو و بەر زەوی و تەڕ بوون نەكەوێ، مەبەستی دووەمیش تا پێی خانمان گەرم بپارێزی لە سەرمای زستانە. زۆربەی كچان حەز دەكەن كۆمەڵێك پێڵاویان هەبێ، تەنانەت زۆربەیان لە سێ یان چوار جووت زیاتریان هەیە، مۆدی ئێستای پێڵاو زیاتر لە پێست و قایش دروست كراون، گرنگە كچانیش یەكێك لەو شێوازەی پێڵاوانەی زستان بۆ خۆیان دەست نیشان بكەن و لەگەڵ جل وبەرگیان رێكیان بكەن، ئەو پێڵاوانەش لە دوو شێوەن، یەكەمیان بۆ شوێنی فەرمی وەك دەوام و شوێنی كار لە پێ دەكرێن، بەشی دووەمیشیان بۆ چوونە دەرەوە و گەڕان و ماڵدا لە پێ دەكرێن.