دیكۆری ژووری نووستنت لە وەرزی سەرما

دیكۆری ژووری نووستنت لە وەرزی سەرما
هەر بەشێكی ماڵ، رۆژانە پێویستی بە گرنگی و دەست رەنگینی تۆی خانمە، هەموو هەوڵت لەوەدا بێت كە ماڵێكی خنجیلانە و رەنگینت هەبێ، لە زستاندا، دەبێ گۆڕانكاری بەسەر دیكۆری ماڵ و شێوەی دانانی كەرەستەكانت بكەی، چونكە هەندێك شوێن پێویستی بە تازەگەری هەیە، وەك دیكۆری ژووری میوان و نووستن، بە تایبەت ئەو گۆڕانكارییانەی لە ژووری خەوتندا دەبێ بە وریا و ژیرانە ئەو ژوورە جوان بكەیت. هەر بۆیە تا دەتوانی ژووری نووستن با گەرم و گوڕ و هێمن بێدەنگ بێت، هەندێك لە خانمان كەرەستەی كەم لە ژووری نووستن دادەنێن، ئەوەش دەبێتە هۆی دەنگدانەوەی هەر دەنگێك و بەمەش ژوورەكە پڕ لە ژاوەژاو دەبێت، هەوڵبدە رەنگێكی جوان لەو ژوورەدا هەبێت، وا چاكە تاكە رەنگێ بێت، یان رەنگێك بێت كە لەگەڵ هەستی مرۆڤ شیاو بێت، تۆش وەك دایك و خانمێك، یان ئەو كچانەی ژووری تایبەت بە خۆیان هەیە، بەر لە نووستن، پێویستە ژوورەكە پاك بكەیتەوە و بۆن خۆشی بكەی، هەروەها بە سۆپایەك كەشی ژوورەكە گەرم بكەیتەوە، هەروەها رووناكییەك لە ژوورەكە پێ بكە كە كز و هێمن بێت، بەم جۆرە دیكۆرێكی جوان و سەرنج راكێش لە ژووری نووستنت بۆت دەبێت.
Top