پووت و نیوپووت بو وەرزی زستان

پووت و نیوپووت بو وەرزی زستان
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پاییز و سه‌رما، پێڵاوی پووت و نیوپووت به‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆر له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێ و خانمان گرنگییه‌كی زۆر به‌م جۆره‌ پێڵاوه‌ ده‌ده‌ن.
له‌ راستیدا پووت ستایلی خانمان جوان نیشان ده‌دات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ستایل و جلكه‌كان جوانتر ده‌ربكه‌ون، پێویسته‌ پووتێك هه‌ڵبژێرن كه‌ له‌گه‌ڵ قاچ و پێیه‌كان بگونجێ و رێك بكه‌وێت. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر قاچت گۆشتنه‌ وا باشتره‌ پووتی ساده‌ له‌پێ بكه‌ی و هه‌رگیز نیوپووت له‌پێ مه‌كه‌، چونكه‌ نیوپووت قاچ قه‌ڵه‌وتر پیشان ده‌دات. ئه‌گه‌ر باڵات كورته‌ هه‌وڵ بده‌ پووتێكی پانی بڵند هه‌ڵبژێری، وا باشتره‌ ره‌نگی پووته‌كه‌ش تۆخ بێت و له‌ جۆری ساده‌ بێت، ئه‌م جۆره‌ پووتانه‌ بێ گومان كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رز نیشاندان و جوان ده‌ركه‌وتنی باڵا.
ئه‌گه‌ر قاچت پان و گه‌وره‌یه‌ هه‌رگیز پووتی له‌ جۆری پێڵاو له‌ پێ مه‌كه‌، چونكه‌ ستایله‌كه‌ت ناشیرین پیشان ده‌دات.
ئه‌و خانمانه‌ی قاچیان درێژ و لاوازه‌ ده‌بێ پووتێك له‌پێ بكه‌ن كه‌ قاچیان پڕ و گۆشتن نیشان بدات، بۆیه‌ هه‌رگیز پووتی ساده‌ مه‌كه‌نه‌ پێ، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ن پووتێكی بریقه‌دار و جوان هه‌ڵبژێرن، بۆ ئه‌وه‌ی ستایله‌كه‌تان جوانتر ده‌ربكه‌وێ، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ پووته‌كه‌تان پانتۆڵێك له‌به‌ر بكه‌ن كه‌ ره‌نگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نگی پووته‌كه‌تان جیاواز بێت.
Top