چۆن قژت لە زیانی ئامێرە گەرمیەکان دەپارێزێت؟
November 29, 2016
رەنگا و ڕەنگ
کاتێک لە گەرماو خۆشتن تەواو دەبیت و دێیتە دەرەوە، قژەکەت پێویستی بەوە هەیە وشکبێتەوە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بۆ ئەوەی زیانی کەم بەر قژت بکەوێت، خێرا لەسەر تەڕیەکی زۆر هەوای گەرم مەکە بە قژەکەتدا، هەوڵبدە لەپێشدا کەمێک هەوای سروشتی وەرگرێت و ئەو تەڕیە زۆرەی نەمێنێت پاشان هەوای گەرمی پێدا بکە، یاخود سپرای تایبەت بە پاراستنی قژ هەیە لە گەرمیەکان، دەتوانیت بەکاریبهێنیت تا زیانەکەی کەمبکەیتەوە.
کاتێک قژت خاو دەکەیتەوە بە ئامێری گەرمی واتە ئوتو، زۆر ئاگاداربە لە پلەی گەرمیەکەی هەوڵبدە ڕێژەکەی هێندە بەرز نەبیت کاتێک دەیهێنیت بە قژەکەتدا، یاخود بەکارهێنانی کرێم و سپرای دژە گەرمی و پارێزەر، کاتێک هەوای گەرمی بەکاردەهێنیت شانەی دانە گەورە بەکاربهێنە، چونکە گەرمیەکە بەشێوازێکی یەکسان دابەش دەکات، هەر شەش هەفتە جارێک سەر تاڵەکانی قژت ببڕە.
خەندان
