بچووكترین هوتێل تەنیا ژوورێكە

بچووكترین هوتێل تەنیا ژوورێكە
هۆتێلەكانی ئەو سەردەمە، بە گەورەترین، یان بەرزترین شێوازی ئەندازەیی دروست دەكرێن، تا جێگەی زۆرترین خەڵك و گەشتیاری تێدا ببێتەوە و داهاتی باشتر بێت، بەڵام ئەو هۆتێلە پێچەوانەی رێگا دەڕوات و بەرەو بچووكی رێگەی گرتووە. (سەنتڕاڵ هۆتێل – Central hotel) دەكەوێتە شاری كۆبنهاگن لە وڵاتی دانیمارك، رووبەری ئەو هۆتێلە (20) مەتر دووجایە، تەنیا ژوورێكی تێدایە لەگەڵ شوێنی كۆفی بۆ قاوە خواردنەوە. شەوانەی ئەو هۆتێلە بە (211) دۆلارە، كە خواردن و خواردنەوەشی بۆ دابین كراوە، جگە لەوەی لە ژورەوە شوێنی خەوتنە، لە بەر دەرگای هۆتێلەكە، كراوەتە كافێی بۆ دانیشتن و خواردنەوەی قاوە و كات بەسەر بردن، بە بچووكترین هۆتێلی جیهان دادەنرێت و تا ئێستا كاری لەم جۆرە نەكراوە، هەر بۆیە بۆتە جێگەی سەرنج و داواكاری گەشتیاران، بۆ ئەوەی لە بچووكترین هۆتێلی جیهان سەرخەوی شەوێكی ژیانیان بەڕێ بكەن.
Top