چۆنێتی پاککردنەوەی برژانگە دەسکردیەکان

چۆنێتی پاککردنەوەی برژانگە دەسکردیەکان
به‌شێكی زۆری خانمان رۆژانه‌ بۆ بۆنه‌كان برژانی ده‌سكردی به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌دوای جارێك به‌كارهێنان به‌هۆی تێكچونیه‌وه‌ و پیسیه‌وه‌ نه‌توانی جارێكی تر به‌كاریبهێنیته‌وه‌ ناچار بێت دووباره‌ برژانگی نوێ بكریت، چونكه‌ ئه‌و پیس بوونه‌ زیانی هه‌یه‌، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌توانیت خۆت له‌ماڵه‌وه‌ برژانگه‌ ده‌سكرده‌كه‌ت پاك بكه‌یته‌وه‌ به‌ڵام چۆن؟
شامپۆی تایبه‌ت به‌ منداڵان هه‌یه‌ و ئاماده‌ی بكه‌ پاشان برژانگه‌كان بكه‌ره‌ سه‌ر ده‌فرێك و شامپۆكه‌ی پێدا بكه‌ و كه‌مێك ئاوی بكه‌ره‌ سه‌ر پاشان ده‌سته‌كانت به‌هێواشی بهێنه‌ به‌ برژانگه‌كانتا به‌ڵام زۆر به‌هێواشی تا جوان ره‌شی و پیسیه‌كه‌ ده‌روات دواتر ئاوی پێدا بكه‌ و به‌ هێواشی ئه‌و له‌زگه‌ لكێنه‌ره‌ی پێوه‌یه‌تی لێی بكه‌ره‌وه‌، پاشان داینێ دوای و وشكبونه‌وه‌ به‌كاریبهێنه‌ره‌وه‌.
یاخود ده‌توانی به‌هه‌مان رێگا به‌ڵام له‌بری شامپۆی منداڵ پاكه‌ره‌وه‌ی ماكیاژ به‌كاریهێنیت "كلینه‌ری ماكیاژ"، یان جگه‌ له‌مانه‌ كحولیش برژانگ پاك ده‌كاته‌وه‌ كه‌متریش كاتی ده‌وێت.


خەندان
Top