گوڵدان و مەركانەی هەڵواسراو لە ماڵەكەتدا

گوڵدان و مەركانەی هەڵواسراو لە ماڵەكەتدا
هەموو بەشێكی ماڵەكەت پێویستە رازاوە و جێی دەستی تۆی خانمی تێدا بێت، چونكە هەر قوژبنێك رەنگدانەوەی جوانی هەمووی دیكۆری ماڵەكەتە، تەنانەت هەندێ جار لە دانانی كەرەستەیەكی بچووك، دەتوانیت گەورەترین دیمەن و دیكۆرت دەست بكەوێت. تا ماڵەكەت بە بۆن و بەرامی خۆشەوە گەشاوە بێت، دەتوانی كۆمەڵێك گوڵ و گوڵدان لە دیكۆری ماڵەكەتدا جێگە بكەیتەوە، ئەوەش بە چەندین شێوە دەتوانی ئەو كارە بكەی، كە گوڵدانی سرووشتی دابنێ، یان گوڵدان و مەركانەی دەستكردیش چ جوانی كەمتر نییە ئەگەر هاوشێوەی گوڵدانی راستەقینە نەبێ، هەر بۆیە تا دەتوانی با ماڵەكەت پڕ بێت لە گوڵ و گوڵدانی سرووشتی و دەستكرد، پسپۆرانی دیكۆری ماڵ، پێیان وایە ئەگەر گوڵ و گوڵدانت لە ماڵەكەت دانا، واچاكە هەڵواسراو بن، مەبەستیشیان لەوە چەندین سوودە كە ئەوانەن: گوڵدانی هەڵواسراو دیمەنی بەرچاو دەبێت، ئۆكسجین بڵاودەكاتەوە، دوور دەبێت لە شكان و بەركەوتن، لە هەمان كاتیشدا دەتوانی لە هەر شوێنێكی ماڵەكەتدا هەڵیانواسی، بەبێ ئەوەی گرفتت بۆت دروست بكات و یان شوێنت بگرێت.
Top