گۆڕێك لە ناوەڕاستی شەقام

گۆڕێك لە ناوەڕاستی شەقام
ئەگەرچی لە كوردستانیش لە زۆر شوێنی گشتیدا گۆڕی كۆن هەن، بەڵام وادیارە ئەو حاڵەتە تەنیا لەلای خۆماندا نییە، بەڵكو لە ئەمریكاش هاوشێوەی ئەو حاڵەتە هەیە. لە ویلایەتی (ئیندیانا)، گۆڕێك هەیە كە بۆ ساڵانی سەدەی (17) دەگەڕێتەوە، ئەوەی سەیرە گۆڕەكە دەكەوێتە ناوەڕاستی شەقامێك، لە پێشوودا لەسەر شۆستەیەك بوو، ئێستا ئەو شۆستەیە بڕیاری لەسەر دەرچووە كە بكرێتە شەقام، ئیدی گۆڕەكە دەكەوێتە ناوەڕاستی شەقامەكە. وەك لەسەر گۆڕەكە نووسراوە، ئەوەی لەنێو گۆڕەكەدایە ئافرەتەو ناوی ( نانسی كێرلین بێرنێت)ـەو لە ساڵی (1831) كۆچی دوایی كردووە، واتە نزیكەی (200) ساڵ لەمەوبەر، سەرپەرشتیاری دروستكردنی ئەو شەقامە خێرایە ناوی (لۆك ماستن)ـەو وەك خۆی دەڵێ: وەك رێزێك بۆ مێژووی گۆڕەكە، شوێنەكەمان دەستكاری نەكردووە، تەنانەت دەكەوێتە ناوەڕاستی شەقام، ئێمەش پەرژین و سنووری بۆ دادەنێن تا پارێزراو بێت.
Top