جلوبەرگی سەردان و گەشتكردن
November 28, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- دەتوانی كراسێكی عەزییە، یان فوستانێك هەڵبژێریت، لەگەڵ ملپێچ و ملبەندێك بێت، هەروەها لەگەڵ پێلاوێكی بەرز، یان وەرزشی، سووراوی پەمەیی كاڵیش بەكار بهێنی.
- پانتۆڵی قوماش، یان پەموو، مۆدێكی دیكەی گەشتە، دەكرێت وەك مۆدی سەرەكی هەڵیانبژێریت و دەتوانی ئەو جلە بۆ گەشتی فەرمی و سەردانی شوێنی تایبەتیش لەبەر بكەیت.
- ئەوانەی حەز بە جلی هێڵكار و قەڵەمی دەكەن، دەتوانن قەمیسێكی هێڵدار و موقەللەم، لەگەڵ پانتۆڵێكی وەرزشی و چاكیتێكی كورت لەبەر بكەن، سووراوی سوور و پەمەیی تۆخیش بەكاربێنن.
- جینز، بۆ هەموو كاتێكی گەشت وسەردانە، هەمیشە بە جینز لە وەرزی سەرمادا توندوتۆڵ دەردەكەویت و لەسەرما و سۆڵەش پارێزراو دەبیت.
- دەتوانی چاكەتێكی پێست، یان فەروو و ئەستوور لەبەر بكەیت، لەگەڵ تیشێرت و قەمیس، هەروەها لەگەڵ پانتۆڵێكی تەسك، مۆدێكی نایابی لێی دەردەچێت.
- پانتۆڵی كراوە، لەگەڵ چاكەتێكی ناسك و تەسك و مل بەرز و گەورە، لەگەڵ جانتایەكی دەست و سووراوی بە رەنگی گوڵ و تووت، شێوازێكی نایابی دەبێت.
