چۆن چاوەكانت گەورەو گەشاوەتر دەردەكەوێت
November 28, 2016
رەنگا و ڕەنگ
گرنگە بزانیت چ رەنگێك لەچاوت دەدەیت، هەندێ رەنگ هەن چاوەكانت ماندوو دەردەخەن، بەتایبەت رەنگی سێبەری پشت چاو، یان رەنگی چیوە چاو و بەشی ژوورەوەی چاوەكان، بۆیە دەتوانی كۆنسیلەر لەژێر چاوت بدەیت، تا چاوت گەورەتر دەربكەون، هۆكارێكی دیكەش هێڵكاریی چاوە، هەوڵبدە كل، یان رەنگی رەش بە درێژایی ئایلینەری لێ بدەیت، بەتایبەت بۆ برژانگەكانی سەرەوە، لە گۆشەی چاو دەست پێبكە لە ژوورەوە بۆ دەرەوە، برژانگەكانیش رۆڵیان دەبێ لە كراوەو گەورەیی چاو، بۆ ئەوەی چاوت گەورە بێت، هەوڵبدە چەند جارێك ماسكارا بكەیت، ئەوەش لەناوەڕاستی برژانگەوە دەست پێبكە بەرەو تەنیشتەكان، پشت چاوەكانیش هۆكارێكی گرنگن بۆ درەكەوتنی گەورەیی چاو، بەتایبەت كاتێك كلی رەشی لێبدەیت، یان لەگەڵ ئایلەینەری رەنگی كز، دەتوانی ئەو رەنگە لەسەرەوەو خوارەوە بدەیت، لەگەڵ تەبەقەیەكی بریقە بە فڵچەی بەرزكەرەوە، یان بە پارچە پەموویەك.
