روانینگەی ئاسمانیی هەولێر لە كوردستان

روانینگەی ئاسمانیی هەولێر لە كوردستان
ئەگەرچی بەناوی روانینگەی ئاسمانیی هەولێرە، بەڵام دەكرێ ئێستا ببێتە روانینگەی ئاسمانیی كوردستان، چونكە بە گەورەترین روانینگەو دەزگای ئاسمانی لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە (13) هەمین روانینگەی جیهانی دادەنرێت. بە ئینگلیزی بە دەزگای ئۆبسێڤۆری دەناسرێت، دەكەوێتە شاری سۆران كە سەر بە پارێزگای هەولێرە، لە ساڵی (1973) دروست كراوەو لەسەر زنجیرە چیای كۆڕەك جێگیر كراوە، ئەو روانینگەیە بۆ چاودێریكردنی بۆشاییگەرییەو بە روانینگەیەكی ئاسمانی دەناسرێت، كە لە (3) تلیسكۆپی گەورە پێكهاتووە، تیلیسكۆپی یەكەم بە (30) مەتری رادیۆییە، تیلیسكۆپی دووەم (3.50) مەترەی ئۆپتیكەڵە، تیلیسكۆپی سێیەمیش (1.25) مەتری ئۆپتیكەڵە. ئەو روانینگەیە بەرزییەكەی (2127) مەترە، واتە (6978) پێ، لەنێوان تیرەی جەمسەرەكانی (Coordinates: 36°35′3.26″N 44°27′54″E) جێگیركراوە. سەرەتای هەشتاكان بە بەشداری نوێنەری (400) وڵاتان، سێ تلیسكۆپەكە دانراون، ئەگەرچی بە گەورەترین پرۆژەی بۆشاییگەری دادەنرێت كە ئێستا لەكار كەوتووە، بە هۆی شەڕەكانی نێوان عێراق و ئێران و لە شەڕی كەنداویش مووشەكباران كرا، بۆیە ئەگەر ئەو روانینگەیە نۆژەن بكرێتەوە، تەنانەت بكرێتە شوێنێكی گەشتیاریش، جێگەی رەزامەندی خەڵك و كەسانی زانستزانی بۆشاییگەری دەبێت.
Top