بازنی قاش گەورە مۆدی وەرزی سەرما و سۆڵەیە

بازنی قاش گەورە مۆدی وەرزی سەرما و سۆڵەیە
لەوەرزی سەرمادا، بە هۆی گۆڕانكاری لە جۆر و شێوازی جلەكاندا، ئیدی دەبێ ئێكسسوارەكانیش بە دەردی گۆڕانكاری جلەكانەوە بچن، مۆدی ئێكسسوارەكانی هاوینیش لەگەڵ ئێكسسوارەكانی وەرزی پاییزو سەرماو سۆڵە جیاوازن، ئەگەر بازن وەك نموونە وەربگرین، دەبینین كە جیاوازییەك لەنێوان مۆدەكانیاندا هەن، هەر بۆیە ماركەی (مارلی –Marli) زنجیرە مۆدەیەكی بازنەكانی ئەو وەرزەی ئێستای نمایش كردوون، كە شایستەی جوانین و دەستەكانت رازاوەتر دەكەن. بەرهەمەكانی مارلی، جوانترین بازنی دەستیان لێ دەرچووە كە قاش گەورەن و قەبارەشی كراوەو بەنەخشە، ئەو بازنانە لەگەڵ جلی ئەستوورو فراوان لەدەست دەكرێن، چونكە بازنی بچووك و باریك لەگەڵ جلی ئێستادا دەرناكەون، تۆی خانمیش دەتوانی ئەو دەستە بازنە قاش گەورانە لەگەڵ جلی دەوام و فەرمی و بۆ زانكۆ و سەردان و میوانیش لەدەست بكەیت، چونكە شێوازێكی گشتی و سەرنجڕاكێشە.
Top