چارەسەری کێشەکانی پێستی وشکت بكە
November 27, 2016
رەنگا و ڕەنگ
1-زەیتی زەیتون یەکێکە لە باشترین جۆری زەیتەکان بۆ وەرزی سەرما و گەرما، پێش خۆشتن یاخود دواتر، بیدە لەسەرجەم بەشەکانی پێست واتە دەموچاو و لەشت، چونکە سەرچاوەی ماددە دژە ئۆکسانەکانە و پێست دەپارێزێت.
2-ڕووەکی سوبێر تایبەتە و ڕەنگە لەهەموو شوێنێک دەسنەکەوێت، هەر بۆیە دەتوانیت بە ئامادەکراوی بیکڕیت کرێمی تایبەتی سوبێر کە ڕەنگە لای دوکانی تایبەت بەدەرمانە رووەکیەکان دەستبکەوێت، یان خۆت دروستی بکەیت ئاوی لینجی سپی گەڵای ڕووەکی سوبێر و کەمێک زەیتی گوڵ و زەیتی زەیتون، ڕۆژانە بۆ پێست بەکاریبهێنیت.
3-شیر ئەو پێکهاتەیەیە کە لەمێژەوە بۆ پێست بەکارهێنراوە و سوودی لێوەرگیراوە، پارێزگاری لە جوانی پێست دەکات و دەتوانیت بەیانیان بیدەیت لە پێست بەتەنها یاخود لەگەڵ ئاوی لیمۆ و زەیتی زەیتون تێکەلی بکەیت پاشان بەکاریبهێنیت.
4-گلیسیرین ماددەیەکی بەسوودە بۆ جوانکردنی پێست و گەشانەوە، دەکرێت لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکرێت و بدرێت لە پێست، بۆ پاراستنی لە قڵیشان و وشکبوونەوە.
5-شەربەتی پرتەقاڵ پێکهاتەیەکی گونجاوە بۆ پێستی وشک و دەتوانیت ڕۆژانە بۆ پێست بەکاریبهێنیت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، پێست دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات.
