چۆن ڕەنگە نوێیەکەی قژت لادەبەیت؟
November 26, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بەڵام چی دەکەیت لەکاتێکدا دەبینیت لە ئاوێنەدا ڕەنگی قژت پێ ناشرینە و هەست بە شەرمەزاری دەکەیت، بۆ ئەوەی زیان بە قژت نەگەیەنیت ڕێگایەکی دیکە پەیڕەوبکە بۆ ئەوەی خێرا ئەو ڕەنگە بڕوات کە پێت جوان نیە، کوپێک سرکە و زەیتی سروشتی وەک زەیتی زەیتون تێکەل بکە و بیدە لە قژت و مەساجی پێبکە بۆ ماوەی 15 خولەک دواتر بە ئاوی شلەتێن قژەکەت بشۆ، دووبارەی بکەرەوە بەهەمان خولەک و پاشان بە شامپۆ بیشۆ.
بەم ڕێگایە تۆ ڕێگری لە جێگیربوونی ڕەنگە نوێیەکە دەکەیت و هەفتانە دووجار ئەم کارە ئەنجام بدە، چونکە سرکە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە و زەیتی زەیتونەکەش خۆراک دەدات بە قژەکە و ڕێگە دەگرێت لەوەی زیانی پێ بگات.
خەندان
