زۆر جار دەڵێن ماكیاژ شێوەی مرۆڤ دەگۆڕێت، وەك لە بەرهەمەكانی فیلمدا زۆربەی گۆڕینی شێوەی ئەكتەرەكان بە ماكیاژ دەكرێ، ئەو كچە ماكیاژچییە، لە كارەكەی سەركەوتووە، شێوەی هەر كەسێكت بوێت، ئەو كچە بۆت نەخش دەكات تەنیا بە ماكیاژ، ئەو كچە ناوی (ماریا مالۆن)ە و پسپۆرە لە بواری ماكیاژ كردن، بەهرەی ئەو كچە ئەوەیە كە دەتوانێت شێوەی روخساری خۆی یان هەر كەسێك بە جۆرێك ماكیاژ بكات، كە وەك ئەو كەسە بێت ئەوەی داوای دەكات، زیاتریش ئەوانەی سەردانی ئەو ماكیاژچییە دەكەن داوای لاسایی شێوەی ناودارانی و كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان دەكەن، وەك : نیلسۆن مەندێلا و ئەنجلینا جۆلی، ئەویش دەست بە ماكیاژەكەی دەكات و شێوەی ئەو كەسە وەك ئەو كەسە لێدەكات كە داوای دەكەن، لە وێنەكاندا دەبینن كە چەندە بەتوانا و بەهرەمەندە لە ماكیاژی روخسار.