قەت هەستت كردووە كە نینۆكی پەنجەكانی دەستت زوتر دێتەوە لە نینۆكی پەنجەی پێ ! هەندێ جار هەردووكیان بەیەكەوە دەقرتێنیت، بەلام بۆ ماوەیەكی زوو نینۆكی پەنجەی دەست زووتر دێتەوە و درێژتر دەبێت لە نینۆكی پەنجەی پێ، ئەو زانیارییە لەلایەن پسپۆرانی پێست و نینۆك روون كراوەتەوە كەوا خێرایی هاتنەوەی نینۆكی پەنجەی دەست (4) ئەوەندەی خێرایی گەشەكردنی نینۆكی پێیە !