كوپە بە پەنیر لە ماڵەكەت دروست بكە

كوپە بە پەنیر لە ماڵەكەت دروست بكە
زۆربەمان حەز بە كوبە دەكەین، كە خواردنێكی بە لەزەت و خۆشە، دەتوانی هەر ئاوا بیخۆی یان لەگەڵ چای و شیر نۆشی بكەی، تۆش وەك خانمێك دەتوانی كوبە بە پەنیر لە ماڵەكەی خۆت دروست بكەیت بەم كەرەستە و رێگەیەی خوارەوە :
پێداویستیەكان:
5 پەتاتەی كوڵاو
1 پیازی مامناوەندی رەندەكراو
1 هێلكە
1كەوچكی بچووك خوێ
پەنیری پیتزا
1 پەرداخ و نیو سەموونی هاڕاو
2هێلكەی دیكە بۆ پۆشینی كوبەكە
رێگەی ئامادەكردن :
سەرەتا پیاز و پەتاتە لە رەندە دەدەین و تا بە جوانی ورد دەبن، پاشان پەتاتە و پیازە لە رەندە دراوەكە لەگەل 1هئلكەكە و خوێیەكە تێكەل دەكەین.
تا وەك هەوری لێدێ، دواتر پارچە پارچەیان دەكەین لە شێوەی ئەنگوتك، لە كۆتایی خڕی دەكەین تا شێوەی وەك كوبە دەبێت.
دوایی هەر دوو هێلەكەكەی دیكە تێكدەدەین و پاشان كوبەكەی دەخەینە ناو هێلكە تێكەڵاو كراوەكە، پاشان سەموونە هاڕاوەكەی بەسەردا دەكەین، لە كۆتاییش لەناو رۆنی سوور دەكەینەوە و ئامادە دەبێت بۆ نۆش كردن.
Top