چاكێتی رەنگاورەنگ

چاكێتی رەنگاورەنگ
ئەگەر دەتەوێت لە نێو هاوەڵان و دەستەخوشكانت جێی سەرنج بیت، هەوڵبدە سەرەتا جل و بەرگەكانت بە جوانترین شێوە بن، چونكە كاتێك بە هاوڕێكانت دەگەیت، سەرەتا سەیری جلەكانت دەكەن، ئاخۆ بزانن چ شتێكی تازەت لەبەر كردووە، هەر بۆیە لەگەڵ سەرمای ئەو وەرزە سادە خۆت بگونجێنە و بتوانە جوانترین جلی كاسواڵ بۆ خۆت هەڵبژێری، لە نێو زۆربەی ئەو جلانەی لەو وەرزەدا لەلایەن كچانەوە گرنگی پێدەدرێ، قەمسەڵە و چاكێتە، بەڵام زیاتر چاكێت جێگەی بایەخی زۆربەی كچان و خانمانە. بەڵام نابێ قەمسەڵە و ساقۆ لە بیر مەكە، بە تایبەت ئەوانەی دژە بارانن و لە ماددەی نایلۆن و سیررە دروست كراون، چونكە ئەوانە هاوشێوەی سەیوانێك لە ئاوی باران دەتپارێزێت. ئەو جۆرە چاكێتە جێگەی سەرنجت دەكات ئەگەر لەگەڵ پانتۆڵ یان كابۆیەكی جینز لەبەر بكەیت، لە بیریش مەكە رەنگێكی جوان ئەو چاكێتە هەڵبژێرە تا شێوازی شیاو بێت لەگەڵ جلی دیكە، هەندێكیان كورت و هەندێكی دیكەشیان درێژن، دەبێ بەپێ پێوانەی لەش و لارت یەكێك لەو جۆرە چاكێت و ساقۆیانە لەبەر بكەی.
Top