هێز و بازووی هەندێ مرۆڤ، ئەوەندە لە رادەبەدەرە، كە دەبێتە هۆی سەرسامیی هەمووان، بەتایبەت ئەوانەی كاری وادەكەن لە بەرچاوان و نمایشە ناوازەكانیان جێگەی سەرنجی هەمووان دەبن، ئەوەی دەیبینن كوڕە گەنجێكی وڵاتی هیندستانە و لە ویلایەتی (مادیا برادیش)ی ناوەڕاستی ئەو وڵاتەیە، ناوی (ئەبهیشك شۆبی)یە، ناوبانگی لە شارەكەدا دەركردووە لەوەی بەهێزترین كەسی ئەو وڵاتەیە، تەمەنی (18) ساڵە، كەچی جەستەی وەك پۆڵا وایە، دواجار لە نمایشێكی سەیردا توانی دوو ئۆتۆمبێلی (1000) كیلۆیی تەنیا بە شان و پشتی رابكێشێت، بۆ مەودای (27) مەتر بووەو بەبێ وەستان.