زۆربەی خانمان و كچان حەز بە گوارە دەكەن، هەندێك گوارەی گەورە و هەندێكی دیكەش گوارەی بچووك لە گوێ دەكەن، گوارەش ئێكسسوارێكی جوان و جنجیلانەیە، كچانیش لە هەر چوار وەرزەی ساڵدا بە گوێیاوەنەوەیە، چونكە جوانی ئەو ئێكسسوارە، بەندە بە شێوە و ناسكی شێوەی گوارە بە تایبەت كاتێك كچێك دەزانێ یەكێك لە جوانترین شێوەی ئێكسسواری گوارە هەڵبژاردووە و لە گوێچكەی كردووە. گوارەی گەورە بۆ ئەوانەیە كە گوێچكەیان بچووكە، پێچەوانەش راستە كاتێك كچێك گوێچكەی گەورە بێت، وا چاكە گوارەیەكی بچووك لە گوێ بكات، تا هاوسەنگی نێوان شێوەی گوارە و گوێچكەیان رێكبكەوێت. ئێستا مۆدی باوی گوارە، لە رەنگ ئەڵماسە، رەنگێكی سەرنجراكێش و نایابە لە جوانیدا، هەروەها لەگەڵ روخساری خانمان شیاوە، بەتایبەت ئەگەر شێوەی گوارەكە گەورە و بازنەیی بێت، كچانیش دەتوانن مۆدی لەم جۆرە گوارەیە لە گوێیان بكەن، تا شۆخ و شەنگێك بن لە بەرچاوی هەمووان.