رەنگە هەندێ جار ئەو پرسیارەمان بە مێشكدا بێت، ئاخۆ ئەو هەموو دیزاین و شێوازە جۆرواجۆرەی پێڵاوەكان لە كوێوە هاتووە و چۆن ئامادە دەكرێن، دواجار وەڵامێكی سەیری ئەو پرسیارە لەلایەن توێژەرانی مێژوویی دراوەتەوە، لەوەی كە زۆربەی دیزاینی پێڵاوەكان، بەتایبەت پێڵاوی وەرزشی و سپۆرتەكان، دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی رۆمانەكان، كە تا ئێستا (421) جۆر و شێوازی پێڵاوی ئەو كاتە دۆزراوەتەوە، لە یەكێك لە لیكۆڵینەوەكان لە خەندەقی (بیفۆندۆلاندا)ی رۆمانی، چەندین پێڵاوی سەردەمی كۆنیان دۆزیوەتەوە، كە هەمان ئەو دیزاین و ستایلەی كۆمپانیای (ئەدیداس)ی ئەڵمانییە، تەنانەت تەنیا لەو خەندەقەدا نزیكەی (7000) شێوازی پێڵاو دۆزراوەتەوە، ئەو پێڵاوانەی دۆزراونەتەوە، هەر تەنیا بۆ پیاوان نین، بەڵكو شێوازی پێڵاوی ئافرەتان و منداڵانیش لەخۆ دەگرێت.