شارە رەنگاوڕەنگەكانی جیهان

شارە رەنگاوڕەنگەكانی جیهان
ئەگەرچی شەوانە زۆربەی شارەكانی وڵاتانی جیهان بە رووناكی و گلۆپ و ئیفێكت، رەنگاوڕەنگن و هەمیشە جوانترین رەنگ دەبەخشن، بەڵام لە رۆژدا پێچەوانەی شەو كز و بێ رووناكین، بیرۆكەی شارە رەنگاوڕەنگەكان لەوە سەریهەڵدا، كە دیمەنی شار و شارۆچكەكان، بە رۆژیش رەنگاوڕەنگییان پێوە دیار بێت، بۆیە چەند شارێكی وڵاتانی جیهان رەنگ كراون، تا لە رۆژیشدا وەك شەوەكەی سەرنجڕاكێش بن، ئەو شارانەش بریتین لە: شاری ریۆدیجانێریۆ لە وڵاتی بەڕازیل، شاری گوتابی لە كوڵۆمبیا، كەنداوی برۆسیدا لە ئیتاڵیا، شاری جودبۆر لە وڵاتی هیندستان كە تەنیا رەنگی شینە، شاری باشوكا لە وڵاتی مەكسیك، زۆربەی ماڵەكان خۆیان رەنگی خانووەكانیان كردووە، شاری بۆینیس ئایریس لە وڵاتی ئەرژەنتین.
Top