رەنگی جلەكەت گوزارشت لە خۆت دەكات
November 22, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- رەنگی سوور: كەسێكی سەرنجڕاكێش و خاوەن كەسایەتی بەهێزە و متمانەی بە خۆی هەیە.
- رەنگی شین: كەسێكی سادە و ناخ پاك و هەست و دەروونی پاكە، گرنگی بە خۆی و كەسانی دیكە دەدات، بۆ ئافرەتانی راستگۆشە.
- رەنگی سەوز: ئافرەتانی زیرەك، خاوەن بیرۆكەی جوان لە شیكردنەوە و هەندێ دڵپیسیشی لەگەڵە، حەزیشی بە تەنیاییە.
- رەنگی پەمەیی: كەسانی هەست و سۆز بەهێزن، حەزیان لە یارمەتیدانی كەسانی دیكە هەیە، دوورن لە دووڕوویی و خۆشەویستن.
- رەنگی وەنەوشەیی: كەسێكە حەز بە ژیان دەكات، خواستی لەسەر كاری تازە و تازەگەرییە، دوورە لە رۆتین و كەسێكی هەست بەرزە.
- رەنگی رەش: ئەگەرچی بە رەنگی پایە بەرزی مۆدەكان دادەنرێت، رەنگێكی سەرنجڕاكێشەو لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەی خەم و بێزارییە، یان حەز بە دووری و تەنیا بوونەو كەسانی پایەبەرز و خاوەن هیوا و ئاواتن.
رەنگی رەنگاوڕەنگ : بۆ ئەوانەیە كە حەز بە خۆشی و شادی و نوێبوونەوە و ژیانی تازە دەكەن، كەسانێكن دەیانەوێت سەرنجی هەمووان رابكێشن، خۆشیان سەرنجڕاكێشن.
