بۆ زانیـــــــاریت - گۆڕانی رەنگی چاوەكان Heterochromie :
November 22, 2016
رەنگا و ڕەنگ
1- گۆڕانی ڕەنگی چاوەكان، بۆماوەیی:
دەشێ دایك یاخود باوك هەڵگری جینێك بێت كە بەرپرسیارە لەم رەنگ گۆڕانە، هەرچەندە دایكەكە، یان باوكەكە چاویان یەك رەنگە، بەڵام كاریگەری جینەكە دەشێ لەسەر وەچەیەكی دەركەوێت، ئەم سیفەتە هیچ زیانێكی نییە و كاریگەری لەسەر تەندروستی چاوەكان و بینایی نییە، كەسەكە چاوێكی شین دەبێت و چاوێكی رەش، یا چاوێكی سەوز و چاوێكی شین، یان رەنگی دیكە، هەندێ جار گۆڕانی رەنگەكە لە ناوچەیەكی دیاریكراوی چاودا روودەدات نەك چاو بەگشتی، هەندێ جار رەنگی ناوچەیەكی iris بە رەنگی دیكە دەردەكەوێ، بۆ نموونە سەوزە، بەڵام رەنگی قاوەییشی تێدایە.
2- گۆڕانی رەنگی چاوەكان، بەهۆی رووداوێك، یان حاڵەتێكی نەخوازراو:
جیاواز لە هۆكاری بۆماوەیی، دەشێ كەسێك بەهۆی نەخۆشی یان هەوكردن، یان رووداوێكی دیاریكراو لەچاوەكانیدا رەنگیان تووشی گۆڕان ببێت، لەم حاڵەتەدا نەخۆشەكە چارەسەری جیاوازی رەنگەكانی بۆ دەكرێت بەپێی چارەسەری دیاریكراو و زانینی هۆكارەكانی. لە ئاژەڵەكاندا گۆڕانی رەنگی رەشێنەی چاو زیاتر بڵاوە بەراورد بە مرۆڤ، ئەگەر چاوەكە تووشی نەخۆشی ببوو، ئەوا بە زۆری رەنگی شین دەبێت.
