ماكیاژ و جوانیی لێو و ددانەكانت

ماكیاژ و جوانیی لێو و ددانەكانت
رەنگە بەلاتەوە سەیر بێت، كە پێوەندییەك لە نێوان ماكیاژ و جوانیی ددانەكان هەبێت، بەڵام ئەوە لەلایەن پسپۆڕی جوانكاری (لیزا فرانكلین) روون كراوەتەوە كە ئەو پێوەندییە تەواوەو كاریگەرییان لەسەر یەكتر هەیە. لیزا دەڵێ: گرنگە پێستی روخسار بەگشتی و نەرمونیانی لێو بەتایبەتی بپارێزرێت و هەمیشە ناسك دەربكەوێت، دوای ئەوەی كرێمی تەڕكردنی لێ دەدرێت، هەروەها دەشتوانرێت لە رێگەی ماكیاژەوە گۆڕانكاری و كاریگەری لەسەر لێو و ددانەكانیش بەدی بكرێت. لیزا زیاتر دەڵێ: رەنگەكانی ماكیاژ كاریگەرییان لە سەر جوانیی لێو و و ددانەكان هەیە، بۆ نموونە: ناكرێت رەنگی ئەساس و سەرەكیی روخسار لە رەنگی سپیتی ددانەكانت تۆختر بێت، بەم جۆرە رەنگی ددانەكانت ون دەكەیت، هەروەها نابێت رەنگی لێو و روخسار لە یەكتر نزیك بێت، چارەسەریش دانانی سێبەری رەنگێكە بۆ لێو، تا جیاوازی لە نێوانیاندا دروست بكات. هەروەها دەكرێت ماكیاژەكەت پابەند بكەیت بە (رەنگی سێبەری چاو) تا جیاوازییەك لەگەڵ رەنگی لێو و ددان بەدی بكات وەك رەنگەكانی: شین، زیوی، ئەرخەوانی (سووری كاڵ)، لە كۆتاییشدا دەڵێ: بۆ ئەوەی رەنگی سووراو نەكەوێتە سەر ددانەكان، دەكرێت فازلین بەكاربهێنیت.
Top