جوانترین و سەیرترین قوتابخانەی ئەسپسواری

جوانترین و سەیرترین قوتابخانەی ئەسپسواری
كی گەورەی ئەسپسواری هەیە، كە چەندین راهێنەرو قوتابی و فێركاری ئەسپسوار لەخۆ دەگرێت، نەوەك تەنیا ئەوەی كوردستان، بەڵكو سەراپای قوتابخانە و فێرگەكانی ئەسپسواری جیهان، ناگەن بە قوتابخانەی ئەسپسواری ئیسپانیا، كە ئەوەندە سەرنجڕاكێش و پێشكەوتووە، جێگەی سەرنجی هەمووانەو كاتێك نمایشێكی ئەو قوتابخانەیە دەبینیت، كە ئەسپەكان لەگەڵ نۆتی میوزیكە كلاسیكەكە جووڵە دەكەن و هەنگاو دەنێن، سەرمەستت دەكەن. مێژووی ئەو قوتابخانەیە بۆ (460) ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەمان شێوازی كلاسیكی كۆنی خۆشیان نەگۆڕیوە. بارەگای ئەو قوتابخانەیە دەكەوێتە شاری ڤیەننای وڵاتی نەمسا، مێژووی ئەو قوتابخانەیە بۆ ساڵی (1572) دەگەڕێتەوە، كە لەلایەن ئیمپراتۆری نەمساوی (چارلزی پێنجەم) دامەزرێنراوە.
Top