هێشتنەوەی بۆن و بـــەرامە لەسەر جەستەت

هێشتنەوەی بۆن و بـــەرامە لەسەر جەستەت
رەنگە زۆربەی ئافرەتان گلەیی لە بۆن و بەرامەكانیان بكەن، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەكی كەم دەمێنێـت و دەڕوات، ئەگەرچی هەندێكیان لە ماركە بەناوبانگەكانیشن، بەڵام هەر زوو نامێنن، ئەوەش گرفت بۆ ئەوانە دروست دەكات كە شەیدای بۆن و بەرامەی خۆشن، چەندین هەنگاویش هەن كە یارمەتیت دەدەن بۆنەكەت بۆ ماوەیەكی زیاتر دەهێڵێتەو. با بزانین ئەو هەنگاوانە چین:
گرنگە بزانیت بۆن و بەرامە لە كوێی جەستەت دەدەیت، وەك هەندێ شوێن هەن هەر زوو بۆنەكە لە دەست دەدەن، ئەو شوێنانەی پێویستە بۆنی لێی بدرێت، ئەوانەن: مل و سینگ، پشت سەرچۆك و قاچ، پشت گوێچكە، ئەو شوێنانە بۆن بۆ ماوەیەكی زۆر دەهێڵنەوە. هەندێ لە خانمان كاتێك بۆن لە خۆیان دەدەن، پاشان بە پەنجە پەرتی دەكەن، ئەوەش هەڵەیە و نابێت بۆن پەرت بكرێت. هەوڵبدە بۆنێكی بەهێز هەڵبژێریت و جۆرێكی باش بێت، باشترە شامپۆ و موكەیەف و كرێمەكانت بۆندار بن، تا ئەوانیش بۆنی خۆیان بە جەستەت بدەن، پێویستە پێستت بە كرێمی تەڕكردن تەڕ بكەیت، ئینجا بۆن لە خۆت بدەیت. گرنگیشە شوێنی هەڵگرتنی بۆنەكەت دوور بێت لە گەرمی و لە كەشێكی ئاسایی و سارد بێت، بەم چەشنە بۆن و بەرامەت زیاتر دەمێنێتەوە.
Top