گەشتێكی جیهانی و سەردانی كوردستان

گەشتێكی جیهانی و سەردانی كوردستان
خەونی منداڵیی ئەو كچە ئەمریكییە بوو كە گەشت بۆ هەموو وڵاتانی جیهان بكات و بگەڕێت، دوای ماندووبوونێكی زۆر و تێچووێكی زۆر، تا ئێستا توانیویەتی سەردانی (180) وڵاتی جیهان بكات، ئەو كچە ناوی (كاسی دی بیكۆل)ـەو تەمەنی (27) ساڵە، گەشتەكەی لە ئەمریكا كە وڵاتی دایكیەتی دەست پێكردووە و تا ئێستا زۆربەی وڵاتان گەڕاوە، تەنانەت سەردانی شاری هەولێر و كوردستانیشی كردووە، وەك وێنەیەكی لەسەر قەڵای هەوڵیر گرتووە، وا بڕیاری داوە ئەگەر رێگەی بدرێت، هەموو شوێنێكی جیهان ببینێت كە خەڵك تیایدا دەژین، مەبەستی لەو كارەشی ئەوەیە كە مرۆڤ سەربەستە لە گەشتكردن و دەكرێ هەموو جیهان ببینێت. تێچووی تا ئێستای گەشتەكەی گەیشتۆتە (198) هەزار دۆلاری ئەمریكی، كە تەنیا بۆ تیكیت و خەرجی گەشتەكانی سەرف كردووە. گەشتەكەشی (15) مانگی خایاندووەو هێشتا كۆتایی نەهاتووە. ئەو خاتوونە هەر تەنیا خۆی گەشت دەكات، بەبێ ئەوەی كەسێكی لەگەڵدا بێت.
Top