مەرج نییە وێنەكێشان تەنیا لەسەر كانڤاس و تەختەی وێنەكێشان بێت، بەڵكو زۆر شوێن و پێگەی دیكە هەن كە دەكرێت وێنەیان لەسەر بكێشرێت، وەك بەهرەی ئەو كچە وێنەكێشە لە ویلایەتی ئەلابامای ئەمریكا كە ناوی (كریستی)یەو لەساڵی (2011)وە خۆی بە وێنەكێشان لەسەر پەڕو باڵی گیانداران خەریك كردووە، دواجار بەرهەمە جوانەكانی دەركەوتن كە لەسەر پەڕەمووچی باڵندەكان كێشاویەتی، هەمووشیان جێگەی سەرنج و جوانین.