ماوەیەك لەمەوبەر هەواڵی ئەو پشیلەمان بڵاوكردەوە كە هەر چاوێكی رەنگێك بوو، بەڵام ئەمجارەیان لەوە ترسناكتر دەكەوتووە، ئەوجارە پشیلەیەكی دراكۆلا پەیدا بووە، هاوشێوەی ئەوانەی خوێنمژن و ددانەكانی پێشەوەی وەك ددانی خوێنمژانی دراكۆلا وایە. ئەو پشیلە رەشە لە شاری نیویۆركی ئەمریكی بەخێو كراوە، لە بچووكییەوە ددانەكانی بەم جۆرە گەشەی كردووە. خاوەنی پشیلەكە كچە فڕۆكەوانێكە بە ناوی (نایپ وۆج). وەك خۆی دەڵێ : كاتێك ئەو پشیلەیەم دۆزییەوە هەستم بە ترس لە چاو و ددانەكانی كرد، بەڵام دوای ئەوەی لە نزیكەوە ئاشنای بووم، ئیدی زانیم چەندە بەوەفا و بەسۆزە بۆم. ئەم پشیلەیە تەمەنی (3) ساڵەو شێوەی روخساری وەك كارێكتەرە ترسناكەكانی نێو فیلمەكانی ترس دەردەكەوێت، هەر چ گیاندارێكی دیكە هەن، لە ددان و روخساری ئەو پشیلە دەترسن، چونكە وادەزانن لە پشیلە خوێنمژەكانی دراكۆلایە.