دەم و چاو شووشتن

دەم و چاو شووشتن
روخسارت گەورەترین رووپۆشی جوانیتە، كاتێك پێستی دەم و چاوت نەرم و نیان دەبێت، پێستیشت ناسك دەردەكەوێت، هەر چ ماكیاژێك و هەنگاوێك بكەیت، وەك شازادەیەك هەمیشە لە پێش چاوان دەردەكەویت، هەڵەكانیش بە دوور مەبینە كە روخسارت تێكبدەن، چونكە هەندێ هەڵەی بەئەنقەست هەن و تۆش بێ ئاگای لێیان، خۆت لەو هەڵانەی تێكدانی دەم و چاو شووشتن بپارێزە كە ئەوانەن: لابەری ماكیاژ و پاككردنەوەی روخسارت با هەمیشە دانەیەك بێت، نابێت لە یەك كاتدا دوو جۆر بەكار بهێنیت، هەوڵبدە رۆژانە (2 تا 3) جار دەم و چاوت بشۆیت، كاتێك دەم و چاوت سەر لە ئێوارە و شەوان دەشۆیت، با تەنیا بەكارهێنانی ئاو بێت، بەبێ كەرەستە و ماكیاژلابەر، هەیە وادەزانێت كە ئاوی گەرم دەم و چاو پاكتر دەكاتەوە، بەڵام ئەوە بیرۆكەیەكی هەڵەیە و تەنیا ئەو كاتە وا باش دێتە بەرچاوت، دواتر كاریگەری خراپی لەسەر نەرم و نیانی پێستی روخسارت دەبێت.
Top