ئارایشتێك لە شــێوەی دارو بار

ئارایشتێك لە شــێوەی دارو بار
ماوە ماوە شێوازی سەیری ئارایشتەكان دەردەكەون، كە هەندێكیان جێگەی پێكەنین و سەیر و سەمەرەن، تەنانەت كەسیش نایەوێت ئەو جۆرە ئارایشتە بۆ پرچی بكات، ئەوەی دەیبینن نمایشێكی تایبەتی ئارایشتی داروبارە، كە لەشاری (دوبەی) ئیمارات كراوەتەوە، ئەو جۆرە تەسریحە لەلایەن دیزاینەر و ئارایشتكاری لوبنانی (فادی نەسر) ئەنجام دراوەو لە رۆژی یەكەمی نمایشەكەدا كە بە ناوی (ماجیك) بوو، بووە جێگەی سەرسوڕمانی ئامادەبووان. ئەو شێوازە تەسریحە بە درێژی (53) سەنتیمەتر بەرزە لەسەر ئاستی سەرەوە، هاوشێوەی دارێك كراوە كە ناوی (داری حەیات)ـەو ئەو نمایشە (5) رۆژی خایاندو بووە جێگەی سەرەنجی میوانان و كچانی ئامادەبووش بیریان لەوە كردۆتەوە ئاخۆ ئەو شێوازە ئارایشتە دەكرێت لەسەر سەریانەوە بێت.
Top