خەونێكی بە جۆشی زۆربەی كچانە لە رۆژی ئاهەنگیان كراسێكی نیمچە نەخش و سادە رەنگیان لەبەر بێت و لەبەرچاوی هەمووان جوانترین دیمەنیان هەبێ. جوانیی بووكیش كاتێ زیاتر دەردەكەوێت كە كراسەكەی جوان و شتێكی سادەو ناسك لە رەواڵەت و كراوە لە جوانیدا بێت، شێوازەكانی ستایلی جلیش لە مۆدی تازە ناوەستن و هەمیشە ئەو ستایلانە دەهێننە كایەوە كە جێگەی بایەخی خانمانە. لە تازەترین مۆدەكانی جلی بووك بۆ ساڵی (2017)، ئەوەی بە مۆدەی شاژنان ناسراوە، بریتییە لە كراسی سینگ داپۆشراو و قۆڵ كراوە، ئەو ستایلە بەشێكی زۆری سینگ دادەپۆشێ و قۆڵەكانیش بە توولێك، یان تارایەك دادەپۆشرێت، دەشتوانی تارایەكە لابدەیت، یان بهێڵیتەوە، ئەو شێوازە بە جلی كچە شاژنان ناسراوەو كچان دەتوانن مۆدی كراسی بووكیان لە كلاسیكی نەخشدار بۆ كراسی شاژنانە بگۆڕن.