لە هەموو كەرەستەكانی خواردن هەرازنتر لە نرخ و بەسوودتر بۆ جەستە، كێكی پەتاتەیە، پەتاتەش زۆر گرنگەو تەنانەت لە زۆربەی خواردنەكانی دیكە لە پێكهاتەی خۆراك و خواردندا دەوڵەمەندترە، بەڵام ئەو كێكە پەتاتەیە بە گرانترین و سەیرترین كێكی پەتاتە دادەنرێت. ئەو كارە لەلایەن كۆمپانیایەكی سویدی بە ناوی (ست ئێركس - St.Eriks) ئامادە كراوە، بەتایبەت لەلایەن گەورە چێشتلێنەری سویدی (بی لوو) كاری بۆ كراوە، هەر دانەیەكی ئەو كێكە پەتاتەیە بە (11) دۆلارە، لەگەڵ بەرهەمهێنانی یەكەمین بەشی لە زۆربەی بازاڕ و چێشتخانەكان لەلایەن خەڵكەوە داوا كرا، خۆشی و بەجۆشیی تامی ئەو كێكە پەتاتەیە لەوەدایە كە لە (5) پێكهاتەی خۆراك چێ كراوە، لەوانە: كوارگی ماتسوتاكی كە تەنیا لە باكووری سوید هەیە، هەروەها گژو گژیای دەریا لە كەنداوی فارۆ، داری شەبیت لە كەنداوی (بجاری)، لەگەڵ جۆرە پیازێك كە تەنیا لە دەوروبەری وڵاتی سوید هەیە، جۆری پەتاتەكەش لە كێوەكانی گوندی (ئەممارناس – Ammarnäs) دەستدەكەوێت، كە تامێكی خۆشی هەیە.