چۆنیەتی شاردنەوەی قۆڵ و باسك

چۆنیەتی شاردنەوەی قۆڵ و باسك
ئەگەرچی كچانی قۆڵ و باسك نەرم بەناوبانگن و جێگەی جوانین، بەڵام لە بواری مۆدەدا ئەو ستایلە جێگەی نابێتەوەو دوورە لە رێكخستنی شیك و مۆدەی جلەكان، هەربۆیە راوێژكاری ئەڵمانی بۆ جوانكاری (سونیا گراو) دەڵێ: ئافرەتان دەتوانن قۆڵ و باسكە نەرم و خڕەكانیان داپۆشن و بیشارنەوە، بەتایبەت ئەوانەی هەست دەكەن قۆڵیان زیاد لە پێویست گەورەیە، ئەو كارەش تەنیا بە پۆشینی چەند جلێك لە چەند جۆرە رەنگێك دەكرێ، لێرەوە ئاشنایان بە: سەرەتا دەتوانی بۆ شاردنەوەی ئەو بەشەی جەستەت، رەنگی هێمن و سادە و كاڵ لەبەر بكەیت، واتە لە جێگەی جلی سوور، رەنگی قاوەیی هەڵبژێرەو كاتێك بەسەر جەستەوە دەبێت، دەیشارێتەوە. هەروەها ئەو راوێژكارە دەڵێ: دەشتوانی جۆری جلەكەت بۆ ئەو مەبەستە بەكاربهێنیت، بۆ نموونە لەبەركردنی بلووزێكی (Pullover) هەمان ئەو كارەت بۆ دەكات، بەتایبەت ئەگەر بلووزەكە ئەوەندە تەسك نەبێت و كراوەیی پێوە دیار بێت.
Top