تاتوو بۆ دایكان

تاتوو بۆ دایكان
تاتوو ماوەیەكە بۆتە جێگەی سەرنجی هەمووان، تەنانەت لە كوردستانیش هەندێ لە گەنجان تاتوویان لەسەر لەش و لاریان كردووە، ئەوەی سەیرە بۆتە نەریتێك لە نێو خەڵكی وڵاتانی جیهان، بە تایبەتیش وڵاتانی ئەوروپا، لە وڵاتی بەریتانیا پیاوێك حەزی دەكرد كە ژنەكەی تاتوو بكات، بەڵام دوای چەندین هەوڵدان، ژنەكەی رازی نابێت، ئەویش ناچار ئەو كارە بە زۆر پێبكات، ئەو ئافرەتە ناوی (ناتاشای هانسۆن)ە و دایكی دوو منداڵە، شەوێكیان دوای ئەوەی ئافرەتەكە لە خەوی خۆی دەبێت، پیاوەكەشی هەڵدەستێ بە بەنج كردنی جەستەی ئافرەتەكە ئەو شەوە تا بەیانی خەریكی تاتوو دەبێت لەسەر لەش و لاری، بۆ بەیانی ژنە هەڵدەستێ و دەبینێت كە لەش و لاری پڕە لە تاتووی جۆراوجۆر، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن هەموو گیانی كردۆتە تاتوو تا ئەویش بهێنێتە رێز ئەوانەی جەستەیان بە تاتووەوەیە
Top