كراسی بووك بۆ وەرزی سەرما

كراسی بووك بۆ وەرزی سەرما
لە هەر وەرزێك، چەندین چەشنی جۆراوجۆر لە مۆدی جل و بەرگ و كەرەستە و ئێكسسوار و كراسی بووك دەردەكەون، هەموو ئەو گۆڕانكارییە لە مۆدە و شێوازدا پێویستن، چونكە هەر مۆدەیەك كات و شوێنی خۆی هەیە، كراسی بووك، بە هەستیارترین كەرەسەی جوانی دادەنرێ، بەهۆی ئەوەی جارێك لەبەر دەكرێ، لە نێو خەڵك و لە ئاهەنگدا دەبێ، بۆیە تا چەند ئەو كراسە جوان و جێگەی سەرنج بێت، زیاتر بە دڵی هەمووان دەكەوێت و بووكە خانیش دەكات بە شوخی نێو زەماوەند. بۆ مۆدی كراسی بووك لە زستانی ئەوساڵدا، شێوازێكی نایاب لە جوانیدا لەلایەن نەخشێنەرانی كراس دروست كراوە، كە كراسێكی تەسك لە خوارەوە، لە سەرەوەش بە كۆمەڵە نەخشێك رازاوەتەوە، پەڕی درێژە و لە دواوەی خانمە بووك دەخشێ، بەرۆكی ئەو جلە كراوەیە، زۆربەی مل و گەردن بە دیار دەكات، هەندێك لە خانمانیش دەتوانن جلی ژێرەوەی كراسی بووكی لەگەڵدا لەبەر بكەن، ئەو جلە بۆ سەرما و سۆڵە دروست كراوە، كە قوماشەكەی گەرمە و بووكەخان سەرمای نابێت، تەنیا ئەو شوێنانەی نەبێت كە بە دەرەوەن، هەر بۆیە ئەو جۆرە جلە بۆ ئاهەنگ و زەماوەند كراوە، شیاوی ئەوەیە كچان لەبەری بكەن، یان شێوازێكی نزیك لەو جلە لە رۆژی ئاهەنگیان بپۆشن..
Top