بازنی رەنگاورەنگ و ورد

بازنی رەنگاورەنگ و ورد
لە هەر وەرزێكدا، چەشنێك ئێكسسواری جۆراوجۆر دەردەكەون، هەر یەكە دەبنە مۆدەیەكی باو، بە تایبەت لە وەرزی هاوین و پاییزدا، زیاتر گرنگی بە ئێكسسوار دەدرێ، چونكە جلی ئەو دوو وەرزە كورت و كراوەیە، بۆیە ئێكسسوار زیاتر دیار دەبێ لە دەست و مل و مەچەك، لە سەرماشدا، ئێكسسوار و قردێلە و بازنگ و خەناوكە و ملوانكە، ئەوەندە دیار نابن، تەنیا بازنگ بە دیار دەبێت، چونكە ئەوەش بە سایەی دەستە كە هەردەم بە دەرەوەیە. بازن هەردەم جوانە، بەڵام كچان و خانمان دەبێ بزانن چ جۆرە ستایلێكی بازن هەڵدەبژێرن، جوانی بازن لە شێوە و رەنگەكەیدا دەردەكەوێ، هەندێك لە كچان دەچن بازنێك دەكڕن كە لە دەستیان گەورەیە یان ئەوەندە نەشیاوە تەنانەت جوانی دەستیشی تێكدەدات، لەم وەرزەدا زیاتر بازنی رەنگاورەنگ و شێوە ورد باو دەبێ، چونكە بەشێكی كەمی دەستی كچان و خانمان بە دەرەوە دەبێ، بۆیە تا بازنەكە لەو بەشەی بە دەرەوە دەربكەوێ و بەرچاو بێت، هەردەم وابیر بكەوە كە بازن دەست جوانتر دەكات، نەوەك دەست بازن جوان بكات
Top