پێڵاوێكی ئافرەتان بە (1.3) ملیۆن دۆلار

پێڵاوێكی ئافرەتان بە (1.3) ملیۆن دۆلار
ئەگەر ئافرەتێك بە بەردەمت تێپەر بوو، بە تۆیان گوت ئەو ئافرەتە (1.3) ملیۆن دۆلار دەكات، سەرمەست مەبە و قبوڵی بكە، خۆی لە خۆیدا ئافرەت سەدەها ملیۆن دەكەن، بەڵام لەم حاڵەتەدا دەبی بزانی بەزمەكە لە چی دایە، ئێستا پێڵاوی ئافرەتان پەیدا بووە كە نرخی (1.3) ملیۆن دۆلارە. لە شاری دوبەی ئیمارات، گرانترین پێڵاوی دروست كراو لە ئەڵماسیان نمایش كردووە، ئەو پێڵاوە نزیكەی (1527) قیراتە ئەڵماسە، جگە لەوەش بە (39) پارچە ئەڵماسی بریقەدار رازاوەتەوە، جێگەی باسە داواكاری ئەو پێڵاوە لەلایەن خانمە ناودارەكانی جیهان بوون وەك ئەكتەران و گۆرانیبێژانی جیهانی، جگە لەوەش لەلایەن هەندێك پیاوی سەرمایەداری وڵاتان خواستیان لەسەر ئەو پێڵاوەیە، كە بۆ ماوەی (3) رۆژ نمایش دەكرێت و پاشان دەفرۆشرێت بەو كەسەی نرخی خۆی پێ بدات.
Top