تاخمە جلی ماڵەوە

تاخمە جلی ماڵەوە
تایبەت بۆ خانمان كە حەز و خولیای زۆریان بە جلەوە هەیە، ئەگەر دەتەوێ هەردەم بەرچاو و قەشەنگ بیت، دەبێ لە هەموو لایەكدا گرنگی و كارامەیی خۆت بەكاربهێنێت، چونكە رەنگە بەهۆی جلێكەوە بكەویتە بەر دڵی كەسانی دەوروبەرت، هەروەها بۆ پاراستنی خۆت لە سەرما و سۆڵە، وا چاكە جلەكانت نایاب و پڕ بە پێستی خۆت بن، هەموو چەشنە جلێك جێگەی بایەخت بێت، ئەگەر جلی خەوتن و شەوانە وەك نموونەیەك وەربگرین، هەر خانمێك پێویستی بە جلێكی تایبەت بە ماڵ دەبێت، لەو كاتەی كچان و خانمان لە ماڵ دەبن، وا خۆشترە جلێكی فەرراح و كراوەیان لەبەر بێت، تا بە ئارەزووی خۆیان بێن و بچن، جلی ماڵیش، ئەو جلەی ماڵەوەش بۆ زۆربەی كاتەكاندا لەبەر دەكرێ، تەنانەت بە جلی خەو و دانیشتن و ئیش و كاری ماڵەوەش دەبێت، هەر بۆیە تاخمە جلێكی لە قوماش یان تەراكسووت شیاوە بۆ ئەو مەبەستە، تۆش وەك خانمێك دەتوانی دەستە جلێكی شەوانە و خەوتن لە ماڵدا لەبەر بكەی، زیاتریش لە بیجامە و جاكێتێكی سەرەوە پێكدێت، بەمەش خۆت لە سەرما دەپارێزیت و قەشەنگ و جوانیش دەبیت بەو جلە ناسكە.
Top