نمایشی وێنە و تابلۆ بە سەوزە و میوە

نمایشی وێنە و تابلۆ بە سەوزە و میوە
زیرەكی و دانایی لە كاری دیزاین و نەخشدا، بێگومان بۆ ئەوانەیە كە خاوەن بەهرەن و لەو كارەدا بیرمەندن، بۆیە هەندێ دیمەن و كاری ناوازە دەكەونە بەرچاو، كە سەرمەستت دەكەن لە جوانیدا، تەنانەت ئەو كارە دەكرێت لە كەرەستەی سادەش بێت، فوتۆگرافەرێكی ئەمریكی بە ناوی (فرای لانس)، لە شاری سیاتلی ئەمریكی، جوانترین دیمەنی نەخشاندنی میوەو سەوزەی گرتووە، ئەو كارە سەیرەش لەلایەن ئافرەتێكی بەریتانی بە ناوی (برێتنی رایت) ئەنجام دراوە، كە سەراپای شۆپە تایبەتەكەی بە سەوزەو میوە، لە نەخش و دیزاینی جۆراوجۆر چێ كردووە، كارەكەش تەنیا بە ریزكردن و دانانی میوەو سەوزە لەتەنیشت یەكتر، بووە جێگەی سەرنجی وێنەكێشان و تابلۆ هونەرییەكان.
Top