باوی مۆدی بلووزە

باوی مۆدی بلووزە
كەشوهەوا بەرەو ساردی رۆیشتووە، ئیدی بەیانیان و درەنگانی شەو رەنگە سەرما داتبگرێت و نەتوانی وەكو جاران بێیت و بچیت، بۆیە دەبێت گۆڕانكاری لە شێوازی جلوبەرگت بكەیت، تا لەسەرمای ئەو وەرزە بەدوور بیت، ئەگەرچی هێشتا ماوە بۆ مۆدەكانی جلی زستانە، بەڵام دەتوانین هەندێ جل هەڵبژێرین كە لەگەڵ ئەو وەرزەدا بگونجێت، لەوەرزی هاوینەدا جلەكانی سەرەوە زیاتر بەدی و كراس بوون، هەندێكی دیكەش چاكێتی تەنك بوون، ئەوەی بۆ ئێستا شیاو و گونجاوە، بلووزێكی ناسك و نەرم دەستنیشان بكە، تا لە جوانی و نیانیی ئەو جلە بەدوور نەبیت. بلووز هەردوو جلی قەمیس و بەدی لە خۆ دەگرێت، كە هەندێكیان قەمیسەو لەشێوەی بلووز چێ كراوە، بەشێكی دیكەش بەدییە هاوشێوەی بلووزە، لە تازەترین مۆدە باوەكانی ماركەی (لۆگۆمانیا- logo-mania)، چەندین مۆدی جوانی بلووزی نەرم و بەدی ئامادەكردووە، هەوڵبدە بیكەیتە مۆدی ئەو وەرزە كە كەشێكی گونجاوە بۆ پۆشینی بلووز.
Top