كڕاكاڵ نە پشیلەیە و نە پڵنگ

كڕاكاڵ نە پشیلەیە و نە پڵنگ
ئاشكرایە شێوەی پشیلە دەچێتەوە سەر پڵنگ، تەنانەت بە پڵنگی بچووك دەناسرێت، كەچی ئەوەی دەیبینن نە پشیلەیە و نە پڵنگ، یەكێكە لە گیاندارە شیردەرو گۆشتخۆرەكان، زیاتر لە كیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و هیندستان دەبینرێت، رەنگی قاوەیی و چاوشینە، كێشی نموونەیەكی پێگەیشتووی كڕكاڵێك دەگاتە (18) كیلۆگرام، بە سەیرترین گیانداری دڕەندە دادەنرێت، وەك پیشیلە بچووك و لاوازە، بەڵام وەك پڵنگ بەهێزەو جەستەی پڕ ماسوولكەیە، رەنگی ئەو گیاندارە لە (4) جۆرە و لەوانە : سوور، رەساسی، قاوەیی، رەنگی خاكی. تەنیا گۆشتی گەنیو و پیس دەخوات، راوچییەكی بەهێزە، بەڵام دوای ئەوەی نێچیرێك دەگرێت، دایدەنێت تا دەگەنێت، ئینجا دەیخوات، بە پشیلەی كڕكاڵ ناسراوە، بەڵام نە پشیلەیەو نە پڵنگیشە، رەنگە تێكەڵی هەردووانیان كرابێت، ئینجا ئەو شێوە گیاندارەی لێی دەرچووە.
Top