تاتۆی سێ رەهەندی (3D) !

تاتۆی سێ رەهەندی (3D) !
زانیومانە خەڵكانی جیهان گرنگی تەواو بە تاتۆ دەدەن، هەر یەكە بە پێی خواست و دڵی خۆی تاتۆیەك لەسەر جەستە و لەش و لاری دەكات، زیاتریش شێوی گیانداران و رووەك و داروبار و گوڵ دەكێشن، بەڵام بەم دواییە سەیترین تاتۆ دەركەوتووە، كە پێدەگوترێ تاتۆی (3D) كە بە شێوەیەك لەسەر جەستە دەكوترێ، وەك ئەوەی شێوەكە لە دەرەوە بێت، یان تێكەڵی لەش و لاری ئەو كەسە دەبێت كە تاتۆكەی بۆ كراوە. وەك لە وێنەكاندا دەبینن كە چەندین شێوەی جۆراوجۆری تاتۆی سێ رەهەندی بۆ ئەو كەسانە كراوە، زۆربەیان جێگەی سەرنجن، ئەمەش بیرۆكەیەكی تازەیە لەو بواری تاتۆدا، كە رەنگە لە داهاتوودا زۆربەی ئەوانەی نیازیان تاتۆیە، بەم جۆرە تاتۆ لەسەر جەستە و لەش و لاریان بكەن.
Top