چوار ڕێنمایی بۆ پاراستنی پێست لە زیانەکانی ماکیاژ
November 5, 2016
رەنگا و ڕەنگ
چۆن لە مەترسیەکانی ماکیاژ و زیانەکانی خۆت دەپارێزێت؟
گرنگیەکی زۆر بدە بە پاککردنەوەی ئەو فڵچانەی بەکاریاندێنیت بۆ ماکیاژکردن، بۆ ئەوەی تووشی کێشەکانی پێست نەبیت بەهۆی گواستنەوە میکرۆب و بەکتریا، لەهەمانکاتدا پێویستە فڵچەکەت تایبەت بێت بەخۆت یاخود ئاگاداربە لەوەی چەند کەسێک بەکارینەهێنێت.
پاککردنەوەی پێست بەپێکهاتە و پاکەرەوەی تایبەتی و سڕینی تەواوی ماکیاژەکەت بەتایبەتی لەدوای کار و کاتی خەو، چونکە هۆکارێکە بۆ تێکدانی تەندروستی پێست و ناشرینکردنی، لەهەمانکاتدا پاککردنەوەی هۆکارێکە بۆ زیندووکردنەوەی خانە مردووەکان.
هەڵبژاردنی کرێم و ماکیاژی باش و تەندروست، دوورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی کەلوپەلی جوانکاری خراپ و ناتەندروست، لەهەمان کاتدا بەپێی جۆری پێست هەڵیبژێرە، چونکە ڕەنگە ئەوەی بۆ هاوڕێکەت گونجاوە بۆ تۆ گونجاو نەبێت.
جگە لە پاککردنەوەی شتنی دەموچاوت، هەوڵبدە ئەو پێکهاتانەش بەکاربهێنێت کە بەتەواوی ماکیاژ لە ڕووخسارت دەکەنەوە و پاشماوە جێماوەکان دەسڕن وەک تۆنەر، یاخود دەتوانیت زەیتی سروشتی بەکاربهێنیت بۆ لابردنی ماکیاژ وەک زەیتی گوێزی هیندی.
خەندان
