بە پێکهاتەی سروشتی رەنگی قژت بكورە بو رەش
November 3, 2016
رەنگا و ڕەنگ
چۆن دەتوانیت بە چای ڕەش ڕەنگی قژت بگۆڕیت بۆ ڕەش؟
1-سێ کوپ چای ڕەش ئامادە بکە و بیکوڵێنە لەگەڵ کوپ و نیوێک ئاو بەپێی درێژی قژەکەت.
2-بەڵام هەوڵبدە زۆر بیکوڵێنیت بۆ ئەوەی تەواو رەنگی بداتەوە تۆخ بێت، پاشان وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە.
3-فڵچەیەک ئامادە بکە و قژەکەت بکە بە چەند بەشێکەوە وردە وردە لێی بدە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر بەلایەنی کەمەوە، دواتر قژەکەت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، هەفتانە جارێک ئەم کردارە ئەنجام بدە لەدوای مانگێک هەست بە گۆڕانکاری تەواو لە قژەکەتدا دەکەیت و دەبێت بە ڕەنگی ڕەش بەشێوازی سروشتی بێ ئەوەی زیان بە تاڵە مووەکان کەوتبێت.
