منداڵێكی ئەمەریكی دوو جار لەدایك دەبێت

منداڵێكی ئەمەریكی دوو جار لەدایك دەبێت
منداڵێكی ئەمەریكی بەنێوی لین لی دوو جار لەدایك دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی جاری یەكەم بۆ ماوەی 20 خولەك لە منداڵدانی دایكی دەرهێنرا، بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك بۆ پاراستنی گیانی منداڵەكە و دایكەكە، جاری دووەمیش بۆ لەدایكبوونی ئاسایی.
لە هەفتەی 16ی سكپڕیدا، پزیشكەكان نەخۆشیەكیان لە بڕبڕەی پشتی منداڵەكە دۆزیبووەوە، بۆیە بڕیاریان دا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەن، چونكە ئەو جۆرە نەخۆشیە دەبێتە هۆی مردنی منداڵەكە لەنێو منداڵدانی دایكیدا.
هەروەها لە بنەڕەتدا دایكەكە بەدووانەیەك دووگیان بووە، بەڵام یەكێك لە منداڵەكانی لەدەست دا



باسنیوز
Top